بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی یەکەم مێهرەجانی فەرماندە جیهانییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس) وتی کە ئێران و عێراق دوو وڵاتی دۆست و دراوسێن کە مێژوو و جوگرافییەکی هاوبەش ئەوانی پێکەوە بەستووەتەوە و لە ڕاستیدا گیانێکن لە دوو جەستەدا.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەیوەندی بەهێزی نێوان گەلانی ئێران و عێراق وتی کە پێویستە ڤێزە لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا نەمێنێت تا خەڵک بە ئاسانی سەردانی وڵاتانی یەکتر بکەن.
مەسجدی وتی کە عێراق خاوەن سەروەت و سامانێکی گەورەیە لە ڕووی مادی و مرۆڤی و تەنیا بە بەڕێوەبردنێکی بەهێز دەتوانێت بە خێرا ببێتە یەکێک لە وڵاتە بەهێزەکانی ناوچەکە و جیهان./.