بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی دووشەممە ڕایگەیاند کە واشنتن ئامادەیە لە چوارچێوەی وڵاتانی 1+5 لە گەڵ ئێران کۆببێتەوە.
ناوبراو وتی: هەفتەی ڕابردووش ڕامانگەیاند کە ئامادەین لەو چوارچێوەدا لە گەڵ ئێرانییەکان کۆببینەوە، ئامادەین پێشنیارەکەمان بەرەوپێش ببەین، ئەو پێشنیارەی کە جۆبایدن پێش دەستپێکردنی حکومەتەکەی ڕایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، واشنتن بە هەمان شێوە بڕیار دەدات./.