بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم عەبودی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پەرلەمان بە هیچ شێوازێک موڵەتی زیاتربوونی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لەم وڵاتە نادات.
ناوبراو وتی: هاوپەیمانی فەتح زانیاریی لە سەر پلانی حکومەت لە بەرامبەر زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق نییە.
عەبودی هەروەها ڕایگەیاند کە زیاتربوونی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بیانوویەکە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە./.