بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وێبیناری شەشەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی سینەمای ئێران لە ئێسپانیا بە هاوکاریی بەرپرسی کەلتووری باڵوێزخانەی ئێران لەو وڵاتە بە هاوکاریی زانکۆی کمپلوتنسەی مادرید، ناوەندی سینەمایی فارابی و خانەی سینەما بەڕێوەدەچێت.
لەم کۆنگرەیەدا کە بە ئامادەبوونی شارەزایان و توێژەران لە ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکای باشوور لە سەر ئەرکی فرانسیسکۆ گارسیا، زەهرا ڕەزی و داموون ئەفکاری بەڕێوەدەچێت، بابەتی عێرفان لە سینەمای ئێران بە ڕوانینێک بۆ بەرهەمەکانی مەجید مەجیدی وەکوو وانەیێک دەگوترێتەوە.
ئەم وێبیناوە بە هاوکاریی بەشی کەلتووریی باڵوێزخانەی ئێران لە ئێسپانیا زانکۆی کمپلوتنسەی مادرید، ناوەندی سینەمایی فارابی و خانەی سینەما لە ٥ی ڕەشەمەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.