بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گروسی پاش گەڕانەوەی لە تاران و گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی ڤیەننا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە سەردانەکەی ئەنجامێکی قبووڵکراوی هەبووە.
ناوبراو وتی: هەر دوو لا گەیشتینە لێک تێگەیشتنی تەکنیکی کە ئاژانس دەتوانێت تا سێ مانگی دیکە درێژە بە چاودێری و تاقیکردنەوەی پێویست بدات و ئەم هەلومەرجەش لە 23 ی شوبات دەست پێدەکات.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی وتی: پرۆسەکە لە ژێر چاودێری بەردەوامدا دەبێت.
وتیشی کە ئێران هەندێک بڕگەی تایبەت بە پرۆتۆکۆلی پەیوەندیدار لە 23 ی شوباتەوە ڕادەگرێت و ئاستی چاودێرییەکان وەک جاران نابێت بەڵام پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران وا دەکات کە بە پێی پێویست چاودێرییەکان بەردەوام بێت.
ڕافائیل گروسی وتی کە تاقیکردنەوەکان وا دەکات ئەم هەلومەرجەی ئێستا ڕزگار بکات./.