بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە بە یاوەری شاندێکی باڵا لەم وەزارەتە سەردانی سعوودیەی کردووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هیچ ئاماژەیەک بە ئامانجی سەردانی ئەو شاندە نەدراوە.
حکومەتی سعوودیە چەند مانگێکە کە هەوڵەکانی بۆ نزیکبوونەوە لە حکومەتی بەغدا چڕتر کردووەتەوە و لەم پێناوەدا وتووێژی زۆر لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، سەربازی و سەردانی شاندەکان لە نێوان هەر دوو وڵاتدا کراوە.
ئەم تێڕوانینەی سعوودیە بووەتە جێی نیگەرانی ژمارەیەک لە لایەنەکانی عێراق و سەبارەت بە ئامانج و پیلانگێڕییەکانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان داوە.
ژمارەیەک لە شارەزایانی کاروباری ئەمنی عێراق ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم 15 هەزار تیرۆریستی سعوودی لە ساڵانی ڕابردوو لە دژی گەلی عێراق تاوانیان کردووە و 5 هەزار کەس لەوان لە کردەوە تیرۆریستییەکاندا خۆیان تەقاندووەتەوە./.