بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فردەوس عەوادی لە ئەندامانی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی کە پیلانەکان لە دژی حەشدی شەعبی هیچ کات ناگاتە ئەنجام.
ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی بە پێی فەتوای مەرجەعیەتی باڵای عێراق پێکهاتووە و هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی توانای لاوازکردنی نییە.
عەوادی وتی: پەرلەمانی عێراق لە خولی سێهەم یاسایەکی پەسەند کرد تا حەشدی شەعبی ببێتە دامەزراوەیەکی فەرمی سەر بە حکومەت و ئێستا بووەتە قەڵای بەرگری لە عێراق و لە پیلانی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕزگاریشی کرد.
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی کە زۆرینەی خەڵکی عێراق لایەنگری حەشدی شەعبین و پیلانەکان لە دژی ئەم هێزە بەردەوام شکست دێنێت و ناگاتە ئەنجام./.