بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد محەممەد کەعبی وتی: هێرشە ڕۆکێتییەکەی ئەم دواییەی سەر شاری هەولێر تەنیا بیانوویەک بۆ زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانی بێگانە لە عێراق بووە.
ناوبراو وتی: زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانی بێگانە بە پێچەوانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقە کە جەختی لە سەر کشانەوەی سەرجەم ئەو هێزانە کردووەتەوە.
کەعبی وتی: حکومەتی عێراق هێشتا هەڵوێستی خۆیی لە سەر زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانی ڕێکخراوی ناتۆ ڕوون نەکردووەتەوە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە هەروەها وتی: ئەمریکا باس لە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی لە عێراق دەکات بەڵام بە پێچەوانەی ئەمە بڕیارە لە چوارچێوەی ناتۆدا دیسانەوە ژمارەی ئەو هێزانەی نەک تەنیا بمێننەوە بەڵکوو زیاتریش ببن.
سەعد محەممەد کەعبی وتی کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا بە هەر پاساوێک لە عێراق نایاساییە./.