بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە بەغدا و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامی دانوستانەکان دەرکەوێت.
سەرچاوەیەکی کوردی لە بەغدا بە ئاماژە بە چڕبوونەوەی دانوستانەکان ڕایگەیاندووە کە لە نێوان هەولێر و بەغدا لێک نزیکبوونەوەی زۆر باش هاتووەتە پێشەوە.
پێشنیارێکی لایەنە شێعەکان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارەی نەوتەکەی خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و هەناردەی نەوت بدات و ئەوەش دەمێنێتەوە ڕادەستی بەغدای بکات و لە بەرامبەردا حکومەتی ناوەندی عێراق پشکی بودجەی هەرێم دابین بکات./.