بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چواردەهەمین خولی فێستیڤاڵی گلاسکۆی ئێسکاتلەند میوانداریی کورتە فیلمی زەردی خاڵدار وەکوو نوێنەری سینەمای ئێران دەکات .
فێستیڤاڵەکە لە لایەن ئاکادیمی بەفتاوە متمانەی پێدراوە و ئەم خولەی ٢٢ تا ٢٨ی مارس بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت.
لە ناساندنی زەردی خاڵداردا هاتووە: خاڵەکانی دەبینێت، دەنگی دەبیسێت و هەستی پێ دەکات…