بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی GFP دا هاتووە کە عێراق خاوەنی 148 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەکە، بەمەش پێگەی پێنجەمی لە نێو ئەو وڵاتانەدا هەیە کە زۆرترین یەدەکی نەوتیان هەیە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڤەنزولیا پلەی یەکەمی هەیە کە خاوەنی 302 ملیار و 300 ملیۆن بەرمیلی نەوتە، پاشان وڵاتی سعوودیە لە پلەی دووەمدایە بە 266 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەک.
وڵاتی کەنەدا بە 170 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەک لە پلەی سێهەمدایە.
ئێران پلەی چوارەمی وڵاتانی خاوەن زۆرترین یەدەکی نەوتە بە 157 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل و پلەی شەشەمیش بە 97 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییە./.