بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە باس لەوە دەکەن ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەندکراوانی هەر دوو لا دانوستانیان کردووە و وتی کە هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لە هیچ بوارێکدا لە نێوان ئەم دوو وڵاتە نەکراوە.
ناوبراو وتی: هەموو کات بەدواداچوونی پێویستمان بۆ چارەنووسی ئەو کەسانە کردووە کە لە لایەن ئەمریکاوە و بە نایاسایی دەستبەسەر کراون و لە دۆخێکی خەراپدا لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتەدان.
خەتیب زادە وتی: هەندێک پەیام لە پاش هاتنەسەرکاری ئیدارەی بایدن لە ڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و چەندین وەزیری دەرەوەی وڵاتانی دیکە بۆ ئامادەیی تاوتوێکردنی ئەم پرسە گەیشتووە و ئێمەش هەر لەو ڕێگایەوە جەختمان کردەوە کە پرسی ئازادکردنی بەندکراوانی ئێرانی لە ئەمریکا لە ڕیزی یەکەمایەتییەکانی تاراندایە و بۆ ئازادی سەرجەم بەندکراوانی خۆمان لە ئەمریکا ئامادەییمان هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە بە دڵنیاییەوە هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ نەکراوە./.