بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل میشۆستین سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا هەواڵی تۆمارکردنی سێهەم ڤاکسێنی کۆرۆنای ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە ئەو ڤاکسێنە لە لایەن ناوەندی زانستی فیدراڵی چۆماکۆف لە ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا بەرهەم هاتووە.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕووسیا، تا ئێستا 4000 وێستگەی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی کۆرۆنا کراوەتەوە و لانیکەم 10 ملیۆن دۆزی ڤاکسێنی سپۆتنیک وی و 80 هەزار دۆزی ڤاکسێنی ئەپی واک کۆرۆنا بەرهەم هێنراوە.
سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وتی کە نرخی ڤاکسێنەکان کەم دەکرێنەوە.
میشۆستین وتی کە لانیکەم 120 هەزار دۆخی ڤاکسێنی نوێ تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەخرێتە بازاڕی ناوخۆیی ڕووسیاوە./.