بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ئاشتی حۆمەیمیم لە بنکەیەکی سەربازی بەم ناوە لە پارێزگای لازقیەی سوریا کە سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیایە، لە ڕاپۆرتێکدا کە شەوی شەممە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە بە پێی زانیارییەکان چەکدارانی تیرۆریست خۆیان بۆ هێرشێکی کیمیایی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب ئامادە دەکەن.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەو چەکدارانە ڕێژەیەک غازی کلۆریان بۆ ناوچەکە گواستووەتەوە و ویستی ئەوەیان هەیە کە هێرشێکی کیمیایی لە ئیدلب بکەن و بەمەش حکومەتی دیمەشقی پێ تۆمەتبار بکرێت.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تا ئێستا بە چەند جارێک لە سەر سیناریۆی تیرۆریستان و لایەنگرانی ئەوان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەو هێرشانە و تۆمەتبارکردنی حکومەتی سوریا وەک بیانوویەک بۆ هێرشی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد هۆشداریی داوە./.