بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی ڕۆژی شەممە پێشوازییان لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عێراقیون کرد.
لەو کۆبوونەوەدا هاوسەرۆکانی یەکێتی بە ئاماژە بە ڕۆڵ و هەڵوێستی نیشتمانی عەمار حەکیم داوایان کرد کە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لێک نزیککردنەوەی بیر و بۆچوونەکان بە تایبەت لە چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخاتەگەڕ.
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هەروەها ئاماژەشیان بە ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوە بۆ بەردەوامی هەوڵ و هەنگاوەکان لە گەڵ هێز و لایەنە کوردی و عێراقییەکان لە پێناو ڕەخساندنی وتووێژی بونیادنەرانە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان./.