بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو ئەحمەد فۆئاد ئەمینداری گشتی الجبهە الشعبیە لتحریر فلسطین لە کۆنفرانسی یەکڕیزی لە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی جەختیکردەوە کە ئەوانەی هیوایان بەم حکومەتەی نوێی ئەمریکا هەیە، تووشی هەڵەیەکی گەورە دەبن.
ناوبراو وتی: بەرەی خۆڕاگری، بەرگری لە مافی گەلی فەڵەستین و خەباتی ئەوان دەکات و ئێمەش خۆمان بە بەشێکی جیانەکراوی بەرەی خۆڕاگری دەزانین کە کارامەیی و لێهاتوویی خۆیی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی پیشان داوە.
ئەبو ئەحمەد فۆئاد وتی: حکومەتی نوێی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە ڕژێمی زایۆنیستی لەوپەڕی ئامادەییدایە تا ئەوەی ترەمپ کردی، بەردەوام بمێنێتەوە، بە تایبەت پرسی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ قودسی پیرۆز کە ئیدارەی نوێی ئەمریکاش هاوشێوەی ترەمپ پاڵپشتیی لێدەکات./.