بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە کۆنفرانسی عەرەبی – ئیسلامی یەکڕیزی لە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، جەختیکردەوە کە حیزبووڵا لە گەڵ ئێران ڕوبەڕوی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا دەبێتەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە حیزبووڵا لوبنانییە نیشتمانپەروەرەکانین کە تا فیداکردنی گیانی خۆمان بەرگری لە سوپا و گەل و خۆڕاگری دەکەین.
جێگری ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان وتی: ئێمە موسڵمانین و بەم هۆیەوە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی ڕوبەڕوی پیلانەکانی ئەمریکا دەبینەوە.
وتیشی: ئێمە عەرەبیشین و لەم ڕووەشەوە لە گەڵ فەڵەستین دەمێنینەوە و بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی لە فەڵەستین و گەلەکەی دەکەین./.