بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پاشگری ئیسلامی لەو حیزبە کرایەوە و ناوەکەی بووە کۆمەڵی دادگەری.
لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئەو مەبەستە چەند پێشنیارێک خرایەڕوو. بۆ نموونە، ناوەکەی وەک خۆی بمێنێتەوە، پاشگری ئیسلامیی لێبکرێتەوە، ناوەکە بە تەواوی بگۆڕدرێت یان ناوەکە هەموار بکرێتەوە.
لە ئاکامدا ناوی کۆمەڵی ئیسلامی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە بۆ کۆمەڵی دادگەری گۆڕا./.