بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتی: لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 8 هەزار و 17 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە کە 678 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکی.
ناوبراو وتی کە کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 558 هەزار و 150 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها وتی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 77 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی ئەم پەتایە لە ئێران گەیشتووەتە 59 هەزار و 341 کەس.
وتیشی کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 331 هەزار و 162 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
لاری وتی کە تا ئێستا لە ئێران 10 ملیۆن و 330 هەزار و 898 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە./.