بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی ڕەخنەی لە سیاسەتی واشنتن بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی و ڕاگرتنی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی گەمارۆ و سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران گرتووە.
دنی دانۆن باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە واشنتن و بەرپرسی بەشی نێودەوڵەتی لە پارتی لیکود ڕایگەیاندووە کە ئەمریکییەکان دەزانن چاوەڕوانییەکانی ئێمە چییە، ئەوان لە کەموکوڕییەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی ئاگادارن، ئێمە چەندین جار ئەوەمان ڕوونکردووەتەوە و تەنانەت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش باسمان کردووە.
دانۆن سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی و نیگەرانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ڕەخنەی ئێمە ئەوەیە کە بۆ ئەمریکا بەم نیگەرانییانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەگەڕێنەوە، ئایا نیگەرانییەکانی ئێمە دەکەنە پێش مەرجی گەڕانەوەی خۆیان بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی؟
ئەو بەرپرسە زایۆنیستە وتی کە ئێرانی 2021، ئێرانی ساڵی 2016 نییە و ئەوان زۆر بەهێزتر و پێشکەوتووترن./.