بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم خیکانی وتی کە بێدەنگی حکومەتی بەغدا لە بەرامبەر کردەوە سەربازییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا پیشان دەدات کە ئەو جموجوڵانە هەمووی بە ئاگاداری و ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت.
ناوبراو وتی کە حکومەتی بەغدا هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر نمایشە سەربازییەکانی باڵیۆزخانەی بەغدا بە تایبەت تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی C-RAM نەبووە.
خیکانی وتی کە بێدەنگی حکومەتی بەغدا پیشاندەری ئەوەیە کە مستەفا کازمی ڕەزامەندی خۆیی بۆ ئەمریکییەکان دەربڕیوە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی کە بوونی سوپای ئەمریکا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکە لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا پیشان دەدات کە ئەوە باڵیۆزخانە نییە بەڵکوو ناوەندێکی گەورەی فەرماندەیی و سەربازییە لە ناوخۆی پایتەختی عێراق./.