بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەیەک لە عێراقییەکان دژی داگیرکردن و دەسدرێژی سەربازی سوپای تورک بۆ باکوری وڵاتەکەیان ئەمڕۆ لە شاری بەغدا ڕژانە سەر شەقام و لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
عێراقییەکان درووشمی دژ بە داگیرکاری تورکیایان بەرز کردەوە و هێزە ئەمنییەکانیش سەرجەم ڕێگاکانی گەیشتن بە باڵیۆزخانەی تورکیایان داخست.
ئەو گردبوونەوەش لە بەردەم باڵیۆزخانەی پێشووی تورکیا لە ناوچەی وەزیریەی بەغدا بەڕێوەچوو کە لە ئێستادا تەنیا بۆ کاروباری ڤێزەیە.
بینای نوێی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ناوچەی سەوزی بەغدایە.
خۆپێشاندەرانی عێراقی داوایان لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی کرد کە ڕێگری لەو هێرشانە بکات و داواشیان کرد کە تورکیا بە زووترین کات کۆتایی بەو هێرشانە بێنێت و هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە./.