بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەریوان هەڵەبجەیی کۆمەڵە شیعری “پێکەنین خەمینترت دەکات” وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی و چاپەمەنی سالس کتێبەکەی ڕەوانەی بازاڕی ئێران کردووە.
گەرچی بەختیار عەلی شیعر هۆنینەوەی لە نیوەی دووهەمی دەیەی حەفتای زایینی و لە سەردەمی تازەلاویدا دەست پێ کرد بەڵام ساڵی 1983 بە شیعری درێژی “نیشتمان” و پاشان بە قەسیدەی “هاواری دوژمن”، “گوناه”، “قەسیدەکانی گەڕانەوە”، “دەروازەکان”، “کارناوالی عەشق” و “جەلاد” ناوبانگی دەرکرد.
بەختیار عەلی گۆڕانکارییەکی لە شیعری کوردی بەدی هێنا کە تەنانەت شێرکۆ بێکەس، شاعیری بەناوبانگی کورد ئەوی وەکوو دیاردەیەکی نوێ ناساندووە، گەرچی بە هۆی گوشاری ڕژیمی بەعس لە درێژەدان بە نووسین قەدەغە کرا بەڵام تا ئێستا وەکوو بەناوبانگترین ڕۆماننووس و شاعیری هاوچەرخی کورد ناسراوە و بەرهەمەکانی بۆ سەر چەند زمانی بیانی وەرگێڕاونەتەوە.