بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا عەلی باپیر وتی: وەک پێشتر وتمان لەو بڕوایەداین کە ئەم حکومەتەی هەرێم حکومەتێکی ئەمنی و حیزبی دەبێت و ئێستاش ئەو ڕاستییە ڕوون بووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە بە شایستەمان نەزانی کە بەشداری لەم حکومەتەدا بکەین.
مامۆستا عەلی باپیر وتی: قۆرخکاری و گەندەڵییەکی زۆر هەیە و ئەوانەی باڵادەستن خەڵک بە کۆیلە و خزمەتکاری خۆیان دەزانن.
وتیشی: کەمینەیەکی بنەماڵەیی بونەتە ملیاردێر و خەڵکیش هەیە 100 مەتر زەوی نییە تێیدا بحەوێتەوە تەنانەت ئەو کەمینەیە پارەکانیان هێندە زۆرە کە ڕەوانەی دەرەوەی دەکەن./.