بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید شەهریاری ئەمینداری گشتی کۆڕی جیهانی نزیککردنەوەی مەزهەبە ئیسلامییەکان لەو کۆبوونەوەدا وتی: کۆڕی جیهانی نزیککردنەوەی مەزهەبە ئیسلامییەکان لە خولی نوێی چالاکییەکانیدا ئامانج و ئاسۆیەکی گەورەی بۆ خۆی دیاری کردووە و بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەوڵی یەکڕیزی گەلانی موسڵمان دەدات.
ناوبراو وتی: ئێمە بیرۆکەیەکی نوێمان لە جیهانی ئیسلام بە ناوی یەکێتی ئیسلامی خستووەتەڕوو و پێمان وایە کە دەتوانین لە هەنگاوی دووەمی شۆڕشی ئیسلامی ئێران خاوەنی یەکێتییەکی ئیسلامی لە سەر ئاستی جیهانی ئیسلام بین.
ئەمینداری گشتی کۆڕی جیهانی نزیککردنەوەی مەزهەبە ئیسلامییەکان جەختیکردەوە: ئۆممەی یەکگرتووی ئیسلامی بە واتای ئەوە دێت کە سەرجەم موسڵمانان لە سەر ئاستی جیهان لە ژێر یەک ئاڵای ئیسلامدا کۆبکرێنەوە کە ئەویش هاوڕێبوونە لە گەڵ فەرموودەکانی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) و ئەمەش دوو تایبەتمەندیی هەیە کە بریتین لە، ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنان و دۆستایەتی و هاوکاریکردنی یەکتر./.