بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیری تەندرووستی ئێران جەختی لە سەر داخستنی سەرجەم سنورەکانی ئەم وڵاتە و عێراق لە پارێزگای خوزستان کردووەتەوە بۆ ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕدراوەکە کە بە ڤایرۆسی بەریتانی ناسراوە.
سەعید نمەکی وەزیری تەندرووستی ئێران لە نامەکەیدا بۆ عەلی ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە و بەرپرسی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە کە دەبێت سنورەکانی نێوان ئێران و عێراق لە پارێزگای خوزستان دابخرێت.
ئەو بەرپرسەی ئێران ڕایگەیاندووە کە داخستنی سنورەکان بۆ ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانییە./.