بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش وتی کە ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان لەم قۆناغە هەستیارەدا ڤاکسێنی کۆرۆنایان لە دەستی خۆیاندا هێشتووەتەوە و بە سەر وڵاتانی دیکەدا کە زۆر پێویستیانە دابەشی ناکەن.
ناوبراو وتی: لە سەدا 75 ی ڤاکسێنی کۆرۆنای جیهان تەنیا لە دەستی 10 وڵاتدایە و زیاتر لە 130 وڵات تەنانەت یەک دۆزی ڤاکسێنی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پلانێکی جیهانیی بۆ دابەشکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا کرد./.