بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا و هەروەها لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، ڕایگەیاند کە ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری ئەو ئاژانسە ڕۆژی شەممە سەردانی تاران دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەو سەردانە لە سەر داوای بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دەبێت.
غەریب ئابادی وتی کە لەو سەردانەدا چۆنیەتی بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو لا بە تایبەت لە پاش بڕیارەکەی پەرلەمانی ئێران تاوتوێ دەکرێت.
ئەمە دووەم سەردانی ڕافائیل گروسییە بۆ ئێران./.