بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار مەعموری ڕایگەیاند کە لە ڕووی سەربازییەوە پاڵپشتی تیرۆریستانی داعش دەکرێت.
ناوبراو وتی کە تیرۆریستانی داعش چەکی نیشانەشکێنی پێشکەوتوویان بە دەستەوەیە.
سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمان لە پارێزگای دیالە هەروەها وتی: دۆخی ئەمنی لە دیالە و پارێزگاکانی دیکە تووشی گۆڕانکاری بووە و ئەویش بە هۆی هەبوونی چەکی پێشکەوتووە لە لایەن داعشەوە.
وتیشی کە تیرۆریستانی داعش لە دوورەوە بەو چەکانە ئامانجەکانی خۆیان دەپێکن و جۆری چەکەکان وایکردووە کە لە سەدا 90 ی ئەو ئامانجانە لە شەودا دەپێکرێن.
مەعموری وتی: زانیاری ئەوەمان لایەن کە ئەو چەکانە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بە تیرۆریستانی داعش دراوە.
ڕاشیگەیاند کە لە ناوچەی حەمرین ژمارەیەک لەو چەکانە دەستی بە سەردا گیراوە./.