بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس عەرداوی بە ئاژانسی مەعلومەی ڕاگەیاندووە کە بنکەی سەربازی هەریر لە پارێزگای هەولێر بووەتە شوێنی ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و لەوێشەوە سەرپەرشتی تێکدانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە دەکەن.
ناوبراو وتی: ئەفسەرانی سی ئای ئەی لە بنکەی سەربازی هەریر جێگیر کراون.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە سەبارەت بە هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر هەولێریش وتی کە سەرجەم ئاماژەکان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانە و پەیوەندی بە گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبییەوە نییە.
عەرداوی وتی کە یەکێک لە بژاردەکان بۆ ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
وتیشی کە دەبێت لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو هێرشە بکرێت و ڕاستییەکان وەک خۆی بڵاو بکرێتەوە./.