بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی حوسێنی وتی: تۆمەتەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕەتدەکەینەوە.
ناوبراو وتی کە ئەو ڕۆکێتانەی کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە.
حوسێنی وتی: حەشدی شەعبی یان هیچ هێزێکی دیکە لەم ناوچانە نین بەم هۆیەوە تۆمەتەکان ڕەتدەکەینەوە، وێڕای ئەمەش تا ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا نەکراوە.
وتیشی کە حەشدی شەعبی مافی ئەوەی هەیە لە ڕووی یاساییەوە سکاڵا لە سەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان تۆمار بکات./.