بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە هێرش و پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارە و نابێت لە بەرامبەریدا بێدەنگ بین.
ناوبراو وتی: حکومەتی عێراق دەبێت بەپەلە لە بەرامبەر ئەو دەسدرێژییە سەربازییەی تورکیا هەڵوێستی هەبێت و ڕێگری لە هاتنی سەربازانی تورکیا بۆ خاکی خۆی بکات.
زیادی وتی کە تورکیا بەم چالاکییانە دەیەوێت بگاتە قەزای شەنگال./.