بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتیان: سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی قسەی زۆر کراوە و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕوون کراوەتەوە.
بەڕێزیان وتیان: قسەی زۆر دەکرێت و بەڵێنی زۆریش دەدرێت، ئێمە قسەی باشی زۆرمان بیستووە کە پاشان پێشێل کراوە، قسە و بەڵێن سوودێکی نییە.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی جەختیان کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمجارە تەنیا هەنگاوی کرداریی دەوێت و بە قسە و بەڵێن وەک ڕابردوو ڕازی نابێت./.