بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسرووڵا بە بۆنەی ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی فەرماندەی بەرەی خۆڕاگری عیماد موغنیە وتارێکی پێشکەش کرد.
لە بەشێک لەو وتارەدا ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ڕایگەیاند کە بە ڕۆیشتنی ترەمپ لە کۆشکی سپی گۆڕانکاری گەورە ڕووی داوە و لوبنانیش دەکەوێتە بەردەم کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکارییە.
ناوبراو وتی: هەرچەندە سیاسەتی ئەمریکا تووشی گۆڕانکاری نابێت بەڵام یەکەمایەتییەکانی کۆشکی سپی دەگۆڕدرێت.
سەید حەسەن نەسرووڵا وتی کە بەم گۆڕانکارییە سعوودیە و زایۆنیستەکان لە دۆسیەی ناوەکی ئێران هەست بە نیگەرانی دەکەن و هاوکات ئەمریکا سزاکانی سەر ئەنسارووڵای یەمەنی هەڵوەشاندووەتەوە کە ئەمەش بە خۆڕاگری یەمەنییەکان مسۆگەر بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە چالاکییەکانی داعش لە وڵاتانی سوریا و عێراق، وتی: حکومەتی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن دەیەوێت بە چالاککردنەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە پاساوێکی بۆ مانەوەی هێزەکانی لەم دوو وڵاتە هەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکارییەکانی خەڵک بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا زیاتر بووە و دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی لە ڕێگای داعشەوە دەیانەوێت بەردەوامی بە بوونی سەربازی لە سوریا و عێراق بدەن./.