بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا و هاوتا عێراقییەکەی لە ڕێگای تەلەفوونەوە هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێریان تاوتوێ کرد.
بە پێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لۆید ئۆستن وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر بانگەشەی ئەوەیکردووە کە واشنتن بەردەوام پاڵپشتی لە عێراقییەکان دەکات بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان.
بەیاننامەکە دەڵێت کە هەر دوو لا جەختیان لە سەر هاوبەشی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کردووەتەوە./.