بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە مەترسی هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر هەولێر بە جیدی بگرن و کار بکەن بۆ ڕێگری و نەهێشتنی ئەو مەترسییە لە سەر هەرێمی کوردستان.
ناوبراو جەختیکردووەتەوە کە پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان هانی حکومەتی عێراق بدەن بۆ جێبەجێکردنی دەستووری ئەم وڵاتە بە تایبەت مادەی 140 ی تایبەت بە ناوچە کێشە لە سەرەکان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان کردووە کە بە خێرایی میکانیزمی هەماهەنگی لە گەڵ هەرێم کارا بکەنەوە./.