بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندیی بە مەسرور بارزانیەوە کردووە و دۆخی هەرێمی کوردستانی لە پاش هێرشەکەی شەوی دووشەممە تاوتوێ کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە کە پاڵپشتی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی هەولێر و بەغدا بۆ دیاریکردن و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە بکات./.