بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەکییەکان کە سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایە، ڕۆژی سێ شەممە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە کە بڕیاری سزادانی ئەنسارووڵای یەمەن هەڵوەشاوەتەوە.
پێشتر ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە وەزارەتەکەی 16 ی شوبات ناوی ئەنسارووڵای یەمەن لە ڕیزی گرووپەکانی لایەنگری تیرۆر (لە ڕوانگەی ئەمریکاوە) دەردەهێنێت./.