جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

کتێبی «هەژار لە لووتکەدا» بڵاوکرایەوە

جام کوردی - کتێبی هەژار لە لووتکەدا، بەرهەمێکی گردوکۆیه لەسەر چالاکی و تێکۆشانی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی مامۆستا هەژار.

شوبات 16, 2021
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی – کتێبی هەژار لە لووتکەدا، بەرهەمێکی گردوکۆیه لەسەر چالاکی و تێکۆشانی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی مامۆستا هەژار، فەرەیدون حەکیم‌زاده دوای نزیک به حەوت ساڵ بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە توانیوییەتی ۲۴ وتار، ۷ وتووێژ، ۲۲ نامه، ۱۰ پێشەکی بۆ کتێبی نووسەران و چەندین نووسراوەی تر لە مامۆستا هەژار کۆ بکاتەوە که مامۆستا هەژار بە درێژایی تەمەنیان نووسیوییەتی، دوای بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار ئەم کتێبه دەتوانێ گرینگ‌ترین بەرهەم بێت بۆ ناسینی بیر و هزر و کەسایەتی هەژار موکریانی.

هەژار لە لووتکەدا لە نووسینی فەرەیدوون حەکیم زادە لە لایەن نەشری ڕاژە، چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێیت: باسکردن لەسەر ژیان و بەسەرهات و بەرهەمی گەورە مەزنانی وڵاتانی تر و خۆمان، ناچارت دەکا خۆت بخەیتە ناو ڕووداو و ویستە تاکی و کۆیەکانی ئەو کۆمەڵگایە کە تێی¬دا ژیاون و دەژین. دەتهەوێ بزانی بۆ میللەتی ئێمە ئاوا تەریک ماوەتەوە و مێژوو و سیاسەتی نەچۆتە ڕیزی مێژوو و سیاسەتی وڵاتانی پێشکەوتوو؟ بۆ زانینی ئەم خەسارە گەورەیە لە درێژایی و پانتایی زەمەن دا، دەبێ بزانێن بۆ ڕابردووانمان لە نووسین و ڕۆشنگەری دا هێندە حەیا بە خۆ بوون؟ بۆ لە نووسینەوەی زۆر ڕووداو و تەنانەت سەرگوریشتەی خۆیان، خۆیان بواردووە؟ متمانەیان بە خۆ بووە؟ یا هێندە خۆ بەکەم زان بوون کە تاویان نەداوەتە قەڵەم تا تاقە دێڕێک بنووسن بۆ داهاتووان کە بیخەینە سەر برینمان و ساڕێژکەرەوەی زامەکانمان بێ و کەلێنە فەرهەنگی و کلتووری و هتدی پێ پڕ کەینەوە. ئەز بۆ پۆلین کردنی هۆکارەکانی ئەم خەسارە بە زانستی کڵۆڵم هانا دەبەمە بەر سێ فاکتەری «زەمەن ، شوێن و حوکومەت» . لێرەدا ئەوەش بڵێم من ناڵێم مێژوو نەنووسراوەتەوە، بەڵکوو باس لە کەماسییەکانی نەنووسرانی باشتر و بە پێزتری ژانڕە ئەدەبی، فەرهەنگی و سیاسی لای خۆمان دەکەم. چەند هۆکار هەن بۆ ئەم خەسارە:
١- باو نەبوونی نووسینی سەرگوریشتە و مێژوو و بایەخ نەدان بۆ ڕاگرتنی ئەو بەشە لە ساڵ و زەمانان.
٢- زاڵ بوونی فەرهەنگ گەلی جۆراوجۆر بەسەر هەیمەنەی نووسەر و ڕۆشنبیر و دەروەستانی خۆماڵی. وەک: فەرهەنگی زاڵی زمانی عەڕەبی، تازی و خەریک بوون بە شتگەلی ناپەیوەندی بە چەرمەسەرییەکانی میللەتی خۆی.
٣- شەڕ و کێشەکانی ناوخۆ و دەرەوە و چەشنی ڕوانینی حوکماتەکان بۆ ڕەوتی ڕۆشنبیری و نووسین و تێک شکاندنیان یا لایەنگیریان، بە گشتی شوێن دانەر بووە و هەیە.
٤- پشتیوانی نەکردنی جەماوەری دەستڕۆیشتووی ئەو شوێنەی کە نووسەر لێی دەژی.
ئەوانەو چەند هۆکاری تاکییش بوونە لەمپەر لەسەر ڕێگای بەربەست کردنی ڕەوتی سەقافەت و ڕۆشنبیری لە وڵاتی ئێمە، بۆیە تەنانەت نەمانتوانییوە لەسەر مێژووی ٧٠ یا ٨٠ ساڵ لەمەو پێشمان یەک هەڵویستیمان هەبێ. بۆی هەیە خوێنەری ئەم دێڕانە، بەشی تاکیی و دەروونی تاکە سوارانی کاروانی ڕۆشنبیری لە کوردستان و باقی وڵاتان، کە سووکە باسێکم لێکرد لای گرینگ نەبێ، بەڵام ئەگەر بمانهەوێ وردبینانە بچینە ناو باس و خواس لەسەر هۆکارە دەروونییەکان، بۆ نەنووسینەوەی زۆر لە ژانڕە ئەدەبی و سیاسی و فەرهەنگییەکانی ئێمە لە لایەن گەورەکانمان، دەبی لایەنی دەروونیش ڕەچاو کەین.
وەختە تا بە هێزو ورەیەکی لەبڕان نەهاتوو، خۆمان بخەینە ڕیزی کاروانی خۆشئاژۆی بیرمەندانی گۆی زەوی و لایەنگری دەمارگرژانە و دوور لە ئینساف لە ڕابردوو، تووڕ دەین. تا چی دی لاپرەسەنی و حەلابەختەکی مێژوو و دیرۆک و فەرهەنگی ئەم میللەتە کۆنینە ئاڵووێر نەکرێ و نەکەوێتە بازاری موزاییدە.
فەرەیدوون حەکیم‌زاده کوڕی عەبدولڵا ساڵی ۱۳۴۷ لە شاری سەردەشت لە دایک بووه، له ساڵی ۱۳۷۸ لیسانی علومی تەربیەتی( زانستی پەروەردە) وەرگرتووە.
حەکیم‌زاده لە ساڵی ۱۳۷۰را دەستی کردووە بە چالاکی فەرهەنگی و نووسین، و دەیان وتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاو کراوەتەوە.
فەرەیدوون حەکیم زادە
بەرهەمەکانی فەرەیدوون حەکیم‌زاده بریتن لە :
۱- درک و داڵی ئەلجەزایر/ وەرگێڕان
۲- سردشت در آینه‌ی اسناد تاریخی/ لێکۆڵینەوە
۳- ناوی جوانی کوردی/کۆکردنەوە
۴- ساوجبلاغی موکری، مهاباد در آینەی اسناد تاریخی/لێکۆڵینەوە
۵- سێ پیاوی سەیر و سەمەرە/وەرگێڕان
۶- ویلهێلم لیتن لە کوردستان ۱۹۱٥/وەرگێڕان
۷- هەژار لە لووتکەدا/لێکۆڵینەوە
٨- بەرهەمەکانم/کۆی وتارەکانی نووسەر تا ساڵی ۱۳۹٤ی هەتاوی

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

Previous Post

دوو سینەماکاری ئێرانی لە ئۆستراڵیا خەڵات کران

Next Post

سەید حەسەن نەسرووڵا: ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەوڵی زیندووکردنەوەی داعش دەدات

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
سەید حەسەن نەسرووڵا: ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەوڵی زیندووکردنەوەی داعش دەدات

سەید حەسەن نەسرووڵا: ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەوڵی زیندووکردنەوەی داعش دەدات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020