بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هێرشە ڕۆکێتییەکەی شەوی ڕابردووی هەولێری بە هێرشێکی تیرۆریستی ناو برد و وتی کە ئامانج لەم هێرشە ئاژاوەگێڕییە لە عێراق.
ناوبراو وتی: ئەم هێرشە لە کاتێکدا کراوە کە حکومەتی عێراق هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر و دوورکەوتنەوە لە ململانێ و ئاڵۆزییەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە فەرمنی پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو هێرشە دەرکردووە./.