بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەندێک هەواڵی تایبەت بە ڕووداوەکەی شەوی دووشەممەی هەولێر و هەروەها بانگەشەی گوماناوی پەیوەندیدار، وتی: وێڕای ئەوەی کە ئەم بانگەشە و پڕوپاگەندەیە بە توندی ڕەتدەکەینەوە، هەوڵی هاوبەشی هەندێک لایەن بۆ تۆمەتبارکردنی ئێرانیش ئیدانە دەکەین.
ناوبراو وتی: ئێران ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە بابەتێکی گرنگ بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەزانێت و هەر هەنگاوێک کە تێکدەری ئاسایش و سەقامگیری لەم وڵاتەدا بێت، ڕەتدەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گوماناوی ناوبردنی ئەو هەوڵانە، داوای لە حکومەتی عێراق کرد فەرمانی پێویست بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە گەڵ ئەو کردەوانە دەربکات./.