بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەیەک لە خەڵکی شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە لە خۆپێشاندانێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەربڕی.
ئەو خەڵکە داوای ئەوەیان کرد کە بەشار ئەسەد دیسانەوە خۆی بۆ سەرۆک کۆماری سوریا کاندید بکاتەوە.
ئەوان هەروەها دژی داگیرکاری ئەمریکا و تورکیا داوایان لەو وڵاتانە کرد هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە.
خۆپێشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ دژایەتی ئەمریکییەکان و هێزەکانی تورکیا پەنا دەبەنە پێکهێنانی گرووپەکانی خۆڕاگری.
ئەوان هەروەها ڕایانگەیاند کە سیاسەتی گەمارۆدانی سوریا لە لایەن ئەمریکاوە وا دەکات خەڵک زیاتر پاڵپشتی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد بکەن.
جەختیشیان لەوە کردەوە کە گەمارۆکان نابنە ڕێگر لەوەی چالاکانە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بکەن./.