بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامی سەرەخۆشی نەسرووڵا ڕەشنودی بۆ مەسعود بارزانی هاتووە:
انا لله و انا الیه راجعون
بەڕێز مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هاوخەمی خۆم بە بەڕێزتان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بنەماڵە و خزم و دۆستانی ڕادەگەێنم و لە خودای گەورە بۆ ئەو کۆچکردووە بەخشین و بۆ بنەماڵەی ئەوان سەبوری و پشوودرێژی داواکارم.
نەسرووڵا ڕەشنودی
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران – هەولێر