بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە نەخۆشخانەی ژین لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو پێشتر چەندین بەرپرسیاریەتی گرنگی هەبووە. سەرۆکی کابینەی سێهەمی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گرنگترین ئەو پۆستانە بوون کە ڕۆژ نوری شاوەیس پێشتر لە ئەستۆی گرتووە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ساڵی 1947 لە گوندێکی سەر بە دەربەندیخان لە دایکبووە و ساڵی 1975 پاش وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرای ئەندازیاری لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە ئاکامدا ئەمڕۆ 15ی شوبات ی 2021 کۆچی دوایی کرد./.