بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ساڵانی ڕابردوو گەشەی زۆری سەندووە و دەبێت لەم هەلومەرجە نێودەوڵەتییەشدا لە هەر دەرفەتێک بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و زیاترکردنی هاوکارییەکان کەڵک وەربگیردرێت.
ڕۆحانی وتی کە پێشکەوتنی هەر وڵاتێک لە ناوچەکە تەنیا لە ڕێگای ئاشتی و سەقامگیرییەوە مسۆگەر دەبێت و ئێرانیش دەستپێشخەری ئاشتی هورمۆزی بۆ ئەو مەبەستە خستووەتەڕوو.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تاران و واشنتنیش بە تایبەت لە دۆسیەی ناوەکیدا وتی: ئێران جەخت لە سەر هەڵگرتنی گەمارۆکان دەکاتەوە و ئەگەر ئەمریکا بڕیاری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بە کردەوە بسەلمێنێت، ئێرانیش دەستبەجێ بۆ بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکیدا دەگەڕێتەوە./.