بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مووشەکەکان لە چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر کوتوونەتە خوارەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان لە سەر ئەم ڕووداوە دەستیپێکردووە.
هێرشەکە ڕوبەڕوی کۆمەڵە کاردانەوەیەکی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان بووەتەوە.
پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت ڕایگەیاندووە کە ژمارەی مووشەکەکان 10 مووشەک بووە و وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاندووە کە 3 کەس بە هۆی ئەو هێرشانەوە بریندار بوون./.