بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ لە سەردانەکەیدا بۆ تاران لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هەوڵەکانی قەتەر بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی لە نێوان ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە تاران پێشوازی لەم هەوڵانە دەکات.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە تاران و دەوحە پێکەوە لە ئاستە جیاجیاکاندا لە نزیکەوە ڕاوێژ دەکەن./.