بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری کرد و وتی کە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم ئارام بن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان لە سەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە لە پەیوەندیدام./.