بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان وتی کە سیاسەتی ئێمە لە سەر بنەمای ئاشتی و هاوکارییە.
ناوبراو ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ هاوکاریکردنی ئەمریکا لە پێناو دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی و وتی کە عۆمان لە گەڵ ئێران و ئەمریکا وەک دوو لایەنی ناکۆک لە ناوچەکە پەیوەندییەکی زۆر باشی هەیە.
بوسەعیدی وتی کە بە بۆچوونی ئێمە دەرگاکانی ڕاستەوخۆ لە نێوان شاندە دیپلۆماسییەکانی ئێران و ئەمریکا کراوەیە و هیچ بەربەستێک لە بەردەم زیندووکردنەوەیدا نییە.
وەزیری دەرەوەی عۆمان وتی کە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران گەورەترین دەسکەوتی ئەمریکا لە ناوچەکە بووە و گەڕانەوەی بۆ ئەم ڕێکەوتنە باشترین ڕێگای پاراستنی دەسکەوتەکەیە./.