بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوایین ئامارەکانی زانکۆی جۆنز هاپکنز پیشان دەدات کە کۆی گشتی قوربانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 485 هەزار و 332 کەس.
بە پێی ئەو ئامارەش، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، 66 هەزار و 665 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە و بەمەش کۆی گشتی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە 27 ملیۆن و 639 هەزار و 630 کەس./.